یونیسێف لە بەرامبەر كەمی ئاودا پشتیوانی خۆی بۆ حكومەتی عێراق دووپاتدەكاتەوە

ناوخۆ
  • 5-08-2023, 13:49
  • +A -A

    بەغدا -   INA-  حەسەن فەواز
    ئەمڕۆ شەممە ساندرا لتوف نوێنەری یونیسێف لە عێراق پشتیوانی خۆی بۆ حكومەتی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كەمی ئاو دووپاتكردەوە، هاوكات پێشنیاری نەخشەڕێگایەكی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم كەمییە كرد.
    لتوف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دەستخۆشی لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەكەین كە ڕێوشوێنی پێویستیان گرتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كەمی ئاو لەم كاتە سەختەدا، هەروەها بۆ بەستنی كۆنفرانس و هێنانی سەرجەم پسپۆڕان لە ئاستە بەرزەكان بۆ تاوتوێكردنی ئەم بابەتە جدییە.
    داوای لە هەموو وەزارەت و پسپۆڕان كرد بۆچوونەكان ببیستن و ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ دروستكردنی نەخشەڕێگایەكی ڕوون بۆ ئەوەی هەمووان پەیڕەوی لێبكەن، ئاماژەی بە ئامادەیی یونیسێف و هاوبەشەكانی كرد بۆ پشتگیریكردنی هەنگاوەكانی حكومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كەمی ئاو بە شێوەیەكی بەردەوام.
    لتوف ئاماژەی بەوەشكرد : حكومەت بەتەنها ناتوانێت هەموو هەنگاوە پێویستەكان بنێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی وشكەساڵی، ڕێكخراوەكەش هات بۆ ئەوەی لەڕووی ستراتیژی و ئەخلاقیەوە پشتیوانی لێبكات و هەموو خزمەتگوزارییە بەردەستەكانی وەك یونیسێف و هاوبەشەكانی پێبدات، ڕوونیشیكردەوە كە یونیسێف  دەیان ساڵە لە بەغدا ئامادەیە و چەندین پڕۆژەی هەیە كە پەیوەندییان بە تەعقیمكردنی ئاو و عەقڵانیكردن و بنیاتنانی توانای پسپۆڕانەوە هەیە.
    جەختی لەوە كردەوە گرنگی میدیاكان ڕۆڵی خۆیان بگرنە بەر لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری لەنێو هاوڵاتیاندا و پشتڕاستكردنەوەی هەنگاوەكانی كۆنفرانسەكە.