ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەت: سێ دۆسیەی سەرەكی حكومەت كاریان لەسەر دەكات بۆ پاڵپشتیكردنی شەنگال و ئێزیدییەكان

سیاسی
  • 5-08-2023, 13:18
  • +A -A

    بەغدا - INA - سەنا بدێری
    ئەمڕۆ شەممە خەلەف شەنگالی ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری ئێزیدییەكان ڕاگەیاند: سێ دۆسیەی بنەڕەتی دەستنیشانكردووە كە حكومەت كاریان لەسەر دەكات بۆ پاڵپشتیكردنی شنگال و ئێزیدییەكان، هاوكات دووپاتی كردەوە كە دوو هەزار و 600 ئێزیدی ونبوو لیژنەیەكی تایبەتیان پێكهێناوە بۆ گەڕان و دۆزینەوەیان.
    شەنگالی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: زیاتر لە دوو هەزار و 600 ئێزیدی هەن كە بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە و ئاماژەشی بەوەدا كە لیژنەیەكی تایبەت هەیە لە نووسینگەی سەرۆكی حكومەت پێكهێنراوە بۆ گەڕان بەدوای ڕفێنراوەكاندا و بۆ ئەوەی كار بۆ گەڕانەوەی ڕفێنراوەكان بۆ خێزانەكانیان بكەن.
    جەختیشی لەوە كردەوە كە دۆسیەكە پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی كۆمەڵایەتی هەیە لەنێوان حكومەت و كۆمەڵگادا بۆ ئەوەی بگاتە شوێنی خۆیان و داوای لەو هاوڵاتیانە دەكات كە زانیارییان هەیە پێشكەشی بكەن بۆ ئەوەی پرۆسەی گەیشتن بە كەسە ونبووەكان ئاسان بێت.
    ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە شەنگال ناوچەی كارەساتبار بووە، چونكە قەبارەی وێرانكاری ژێرخانی هەرێم گەیشتووەتە 80% و لە ماڵەكاندا 75% و ئاماژەی بەوەشكرد سندوقێك هەیە بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال دامەزراوە، و تەرخانكردنی دارایی بۆی لەبەردەستدا بووە وەك لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە ڕاگەیەندراوە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە پلانی حكومەت بریتییە لە دانانی قایمقامێك لە ئیدارە و لە ئێستادا لیژنەی تایبەتمەند شەو و ڕۆژ كار دەكات، ئەمە جگە لە دامەزراندنی هەزار و 500 ئەندامی پێكهاتەی ئێزیدی لە شنگال لە پۆلیس كە لە بودجەدا سەلمێنراوە كە بەرپرسیارە لە ئاسایشی شار و ناوچەكە بكەن.
     لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئەمانە ئەو دۆسیە بنەڕەتیانەن (دۆسیەی كارگێڕییەكان، دۆسیەی ئەمنی، و دۆسیەی ئاوەدانكردنەوە) كە حكومەت كاری لەسەر كردووە و كاری لەسەر دەكات، هەروەها سەبارەت بە دانانی  1500 دانیشتووی شەنگال بۆ هێزی پۆلیس دوای پەسەندكردنی ڕێنماییەكانی بودجە لە وەزارەتی داراییەوە، وەزارەتی ناوخۆ دەست دەكات بە بڵاوكردنەوە و ناونوسكردنی دامەزراوەكان لە خولی ڕاهێناندا.