سەرۆك وەزیران: دانیشتنێكی نائاسایی بۆ تاوتوێكردنی پێشنیارەكانی كۆنفرانسی نیشتمانی بۆ گفتوگۆی لاوان ساز بكرێت

سیاسی
  • 5-08-2023, 12:43
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی  رێنمایی دا بۆ سازکردنی دانشتنێكی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتۆێكردنی پێشنیارەكانی كۆنفرانسی نیشتمانی بۆ گفتوگۆی لاوان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕێنمایی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی لە ڕۆژی جیهانی لاواندا، كە هاوتایە لەگەڵ 12 ئاب بۆ تاوتوێكردنی ئەو پێشنیازانە كە لەلایەن گەنجانەوە پێشكەش كراون لە دانیشتنی كۆتایی كۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی لاوان كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو كە سەرۆكی حكومەت ئامادەی بوو.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆنفرانسەكەدا شایەتحاڵی پێشكەشكردنی كۆمەڵێك بیرۆكە و پێشنیار بوو كە لەلایەن كۆمەڵێك گەنجەوە ئامادەكرابوون كە نوێنەرایەتی پارێزگا جیاوازەكان دەكەن، لە ماوەی دوو مانگی لەسەریەكدا بە ئامانجی پێشخستنی واقیعی گەنجانی عێراق و وەبەرهێنانی وزە داهێنەرەكانیان بۆ خزمەتكردنی وڵات.
    لە وتارێكدا كە لە دانیشتنی كۆتایی كۆنفرانسەكەدا پێشكەشی كرد بەپێی بەیاننامەكە سەرۆك وەزیران سڵاوی لە هەوڵەكانی بەشداربووان كرد و جەختی لەسەر بەرژەوەندی حكومەت هەر لە سەرەتای كارەكانییەوە لە گەنجان و چاودێریكردنیان.
    ناوبراو جەختی لە گرنگی ڕۆڵی گەنجان كردەوە لە گەشەپێدان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەكانی بەردەم ئابووری و چاكسازی و بوارە گرنگەكانی تر، هەروەها ئەولەویەت و ئەولەویەتەی كە بەرنامەی حكومەت بەم چینە بنەڕەتییە دەدات.