هێزەكانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی گەورەی ئەمنی لە نەینەوا دەستپێكرد

ئەمنی
  • 5-08-2023, 12:41
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ شەممە هێزێك لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوای هێزەكانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی گەورەیان لە پارێزگاكە دەستپێكرد.
    لە ڕاگەیەندراوێكی لیژنەی حەشد  كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوە كردووە : لە ئۆپەراسیۆنەكەدا لیواكانی حەشد كە لیواكانی 44، 25، 21، 60، 58، و 33 نوێنەرایەتیان كردووە، جگە لە بەشداریكردن لە هێزێك لە سوپا و فەوجە فریاگوزاری نەینەوا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە نەهێشتنی پاشماوە تیرۆریستییەكانی داعش و ئاسایشی تەواوەتی ناوچەكانی باشووری موسڵ.