ڕاکەیێندراوی وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان

ئەمنی
  • 5-08-2023, 12:10
  • +A -A

    بەغداـ INA

    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لیوا یەحیا رەسول عەبدولڵاهـ ڕاگەیێندرواێک بڵاوکردەوە وتێدا هاتووە:
    لە کاتێکدا کە حکومەتی عێراق هەوڵدەدات باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاوڵاتیان بکات و بارگرانییەکانيان لەسەر کەم بکاتەوە، و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا چەتە تیرۆریستییە شکستخواردووەکان هەوڵدەدەن زیان بە ژێرخانەکان بگەیەنن و تاوەرەکانی کارەبا بکەنە ئامانج، کە دوایینیان تەقاندنەوەی تاوەرەکانی هێڵی گواستنەوەی کارەبا بوو لە (ڕۆژهەڵاتی بەغداد - دیالە ڤۆڵتیەی 400 ک ڤ) لە ناوچەی خان بەنی سەعد، دووپاتی دەکەینەوە کە دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان زانیاری هەواڵگری وردیان هەبووە سەبارەت بە بوونی هەوڵێک لەم ڕووەوە، و سەرەداوی گرنگیان دەستکەوتوە لەسەر ئەو کەسانەی کە ئەم کارە تیرۆریستییە ترسنۆکەیان ئەنجامداوە و ئارامیی هاوڵاتیان دەکەنە ئامانج و هەروەها ئەو لایەنانەی کە بە دورنین نین لەپشت ئەم ئامانجەوە، بۆیە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانی کرد بە لێپرسینەوەکردن لەگەڵ هەر یەک لە فەرماندەی کەرتەکە و ئەفسەری هەواڵگری و ئەوە فەرماندەیەی کە ناوچەکە دەکەوێتە ژێر بەرپرسیارێتییەوە لە هەر کردەوەیەکی تێکدەر کە کاریگەری لەسەر تاوەرەکانی کارەبا هەبێت.
    هەروەها دووپاتی دەکەینە کە لایەنە تێکدەرەکان و ئەوانەی لەپشتیانەوەن لە لایەن هێزە ئەمنێکانمانەوە دەستگیردەکرێن و ڕێگە نادەین دەست بۆ ئابووری و سامانی وڵات ببرێت.
    ئێمە داوا لە هاوڵاتییە بەڕێزەکانمان دەکەین کە هاوبەش بن لە پاراستنی ئاسایش و پشتیوانیکردنی هەوڵە ئەمنییەکان بە پێشکەشکردنی هەر زانیاریەک دەربارەی هەر حاڵەتێکی گومانلێکراو کە کاریگەری لەسەر ئاسایشی عێراق هەبێت، بەتایبەتی لەبارەی کاری تێکدەرییەوە.