دادگا: گەورەترین تۆڕی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان لە باكوری عێراق دەستگیردەكرێت

ئەمنی
  • 3-08-2023, 21:22
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەستگیركردنی گەورەترین تۆڕی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانی لە باكوری عێراق ڕاگەیاند.
    ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: دادگای لێكۆڵینەوەی یەكەمی كەرخ بڕیارێكی دادوەریی دەركرد كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكانەوە جێبەجێكرا، لەڕێگەیەوە گەورەترین تۆڕی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان لە باكووری عێراق دەستگیركرا.
    ئاماژە بەوەشكراوە: هێزێكی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، بە سەرپەرشتی دادگای لێكۆڵینەوەی یەكەمی كەرخ، ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتی و پێشوەختەی ئەمنی لە پارێزگای دهۆك ئەنجامدا، بە هەماهەنگی لەگەڵ نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی هەولێر و بە هەوڵێكی ئەمنی ئاست بەرز و لە ئەنجامدا بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكانی زۆر مەترسیدار بۆ ئاسایشی كۆمەڵگا دەستگیركرا.
    ئاشكراشیكرد: دەستگیركراوەكە بڕی (236.476) كیلۆگرام حەبی هۆشبەری لە جۆی كپتاغۆن و بڕی (35.755) كیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری ئەفیون پێگیراوە، بەپێی ئەو بڕیارانەی دەرچووە ڕێوشوێنی یاسایی پێویست گیراوەتەبەر لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی یەكەمی كەرخەوە كە پەیوەندی بە دۆسیەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەرونیەكانەوە هەیە.