چوارچێوەی هەماهەنگی بەشداریكردنی لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی داهاتوودا بە زیاتر لە لیستێك پشتڕاست دەكاتەوە

سیاسی
  • 3-08-2023, 20:56
  • +A -A

    بەغداد  -INA
    چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشداریكردنی لە هەڵبژاردنەكاندا بەزیاتر لە لیستێك پشتڕاستكردەوە، و ئاماژەی بەوەشدا: هەموو لیستەكان دوای هەڵبژاردنەكان یەكدەگرن و دەبنە یەك هاوپەیمانی.
    چوارچێوەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: ئەمڕۆ كۆبوونەوەی خولی خۆی لە نوسینگەی سەید عەمار حەكیم و بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەنجامدا، و ئاماژەی بەوەشدا: كۆبوونەوەكە پێداچوونەوەی بە پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی و خزمەتگوزاری و ئامادەكارییە بەردەوامەكان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان كرد.
    چوارچێوەی هەماهەنگی پەرۆشی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی بە پاكی و پیشەییانە دەربڕی، و داواشی لە گەلی عێراق كرد بەشێوەیەكی چالاكانە بەشداری بكەن و بەرپرسیارێتی نیشتمانی خۆیان لە ئەستۆ بگرن.
    جەختیشیكردەوە، كە بە زیاتر لە یەك لیست بەشداری لە هەڵبژاردنەكاندا دەكات، و هەموو لیستەكان دوای هەڵبژاردنەكان لە یەك هاوپەیمانیدا كۆدەبنەوە.
    لە درێژەی بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، سەبارەت بە قەیرانی هەڵبەستراو لەسەر سنوورەكانی نێوان عێراق و كوەیت، چوارچێوەی هەماهەنگی سەركۆنەی ئەو كردارانە دەكات كە لەلایەن هەندێكەوە ئەنجامدراون بۆ سپیكردنەوەی وێنەی ڕژێمی لە گۆڕنراوی سەدام و شێواندنی ڕاستییەكان و لكاندنی ئەو تۆمەتانە بە حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی دوای ساڵی 2003.
    راشیگەیاند: ئەوانە هەوڵ دەدەن درۆ بڵاوبكەنەوە دەربارەی بوونی ڕێگەپێدانێكی نوێی بێ بنەما و لەبیركردنی گەورەیی ئەو تراژیدیایەی كە بەهۆی ئەو ڕژێمە سەركوتكەرەوە بۆ هەردوو گەلی برا دروست بووە دوای داگیركردنی كوەیت لە ئابی 1990.