بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە تەئكدیكردەوە: كە هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە نیوەی دووەمی مانگی ئابدا سەردانی عێراق دەكات.
سەحاف لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە پێشوازی لە عەلی ڕەزا گونای باڵیۆزی كۆماری توركیا لە عێراق كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوەیان كرد بە لایەنەكانی هاوكاری نێوان بەغداد و ئەنقەرە و ڕێگاكانی پتەوكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان، بە شێوەیەك كە لە خزمەتی بەرژەوەندیی هەردوو گەلی دۆستدا بێت، هەروەها هەردوولا باسیان لە سەردانی داهاتووی هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا كرد لە نیوەی دووەمی ئەم مانگەدا بۆ بەغداد، ئەوە جگە لە باسكردنی بەشداری توركیا لە پرۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان لەگەڵ باقی وڵاتانی دراوسێ، و دۆسیەی ئاوی هاوبەش.
وەزیری دەرەوە تەئكیدیكردەوە: كە حكومەتی عێراق ئاراستەی ئەوەی هەیە كەشێكی سەرنجڕاكێش بۆ وەبەرهێنانی بیانی دروست بكات، هەروەها ڕێگاكان بۆ پەرەپێدانی دەرفەتی وەبەرهێنانی ئومێدبەخش بۆ كۆمپانیا بیانییەكان بۆ وەبەرهێنان لە عێراقدا برەخسێنێت، و وتیشی: كۆمپانیا توركییەكان ڕۆڵێكی گرنگیان لە پرۆسەی بیناسازی لە عێراقدا گێڕاوە.
لای خۆیەوە باڵیۆزی توركیا تەئكیدی لە خواستی وڵاتەكەی بۆ چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو وڵات كردەوە، و وتیشی: ماوەی داهاتوو شایەتی گواستنەوەیەكی چۆنایەتی دەبێت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا.