بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سەر بە وەزارەتی بەرگری، دۆزینەوەی پاشماوەی جەنگی لە دەریای نەجەفی ئەشرەف ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: بە هەوڵێكی چڕ و وردی هەواڵگری و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئەندازیاری سەربازی، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی نەجەف سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش پاشماوەی جەنگی گەورەی دۆزیەوە كە لە دەریای نەجەف شاردرابوونەوە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: كە ئەو بڕە پاشماوەیەی كە دۆزراوەتەوە بە نزیكەی 600 جۆر مەزەندە دەكرێت، كە تیایدا (383) موشەك بە قەبارەی جیاواز و (121) تەقێنەرەوە و (50) كیلۆگرام باروت و (34) مووشەكی ئاڕ پی جی.
رونشیكردەوە: بەڕێوەبەرایەتیەكە هێشتا بەردەوامە لە پرۆسەی گەڕان بەدوای پاشماوەكانی دیكەدا، بە مەبەستی لەناوبردنی.