دەوڵەتی یاسا: دەستەواژەی (جێندەر) پێچەوانەی ئایین و حوكمەكانی دەستووری عێراقیە

سیاسی
  • 3-08-2023, 18:33
  • +A -A

    بەغداد - INA
    هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە دەستەواژەی جێندەر پێچەوانەی ئایین و داب و نەریت و بەها نیشتمانییەكان و حوكمەكانی دەستووری عێراقیە، هەروەها ئاماژەی بە پێویستی هەمواركردنەوەی هەندێك یاسا لە پەرلەمان كرد.
    پەرلەمانتار لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا زوحا ئەلقوسیر، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بە بەشداری پەرلەمنتارانی كوتلكەی لە ئەنجومەنی نوێنەران كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، رایگەیاند: دەستەواژەی جێندەر لەم دواییانەدا لە نێوەندە نێودەوڵەتی و ناوچەییەكاندا دەستی بە سووڕانەوە كرد تا گەیشتە عێراق، وتیشی: ئەو زاراوەیە دەركەوت كە هێمای دیاردەیەكی نائاساییە، كە بریتییە لە ناسینەوەی جۆری سێیەمی ڕەگەزی مرۆڤ جگە لە نێر و مێ.
    ئاماژەی بەوەشكرد: دەستەواژەی (جێندەر) پێچەوانەی ئایین و داب و نەریت و بەها نیشتمانیە ڕەسەنەكان و حوكمەكانی دەستووری عێراقی ساڵی 2005ە كە لە مادەی (2/یەكەم)دا هاتووە كە (ئیسلام ئایینی فەرمی دەوڵەتە و سەرچاوەیەكی بنەڕەتی یاسادانان)ە، هەروەها بڕگەی (ا) لە مادەی (2/یەكەم)دا هاتووە كە ڕێگەپێدراو نییە یاسایەك دەربكرێت كە پێچەوانەی سەرەتاكانی حوكمەكانی ئیسلام بێت.
    ئاشكراشیكرد: كوتلەی هاوپەیمانی پەرلەمانی دەوڵەتی یاسا هەوڵدەدات یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111)ی ساڵی 1969 هەمواربكاتەوە كە سەبارەت بەم بابەتە لە چوارچێوەی دەروازەی نۆ (تاوانەكانی دژی ئەخلاق و ئادابی گشتی و مادەكانی (392-397) لە یاسا، هەمواركردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی ژمارە 8ی ساڵی 1988 و ئەنجامدانی پێداچوونەوە بەو ڕێككەوتن و پەیماننامانەی كە عێراق لەم بارەیەوە پەسەندی كردوون.
    هەروەك داوای لە كوتلە سیاسییەكان و دامەزراوە حكومی و ناحكومییەكان و ناوەندەكانی كۆمەڵگا كرد هاودەنگ و هاوكار بن بۆ ڕێگریكردن لە پێشخستنی ئەو جۆرە دەستەواژانەی كە دەبنە هۆی لادان لە كۆمەڵگادا.