ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی بۆ 12ی ئاب هەڵدەگرێت

سیاسی
  • 3-08-2023, 17:45
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای دەنگدان و خوێندنەوەی ژمارەیەك پڕۆژەیاسا، دانیشتنەكەی بۆ ڕۆژی شەممە 12ی ئاب دواخست.
    لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدا لەسەر یاسای ئەندامبوونی كۆماری عێراق بە پرۆتۆكۆلێك كە هەمواركردنەوەی پەیماننامەی تاوان و هەندێك هەندێك كردەوەی دیكە لەناو فڕۆكەدا ئەنجام دەدرێن، هەروەها دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای پەیوەستبوونی كۆماری عێراق بە پرۆتۆكۆڵی ساڵی 2005 دا كە تایبەتە بە پرۆتۆكۆڵی سەركوتكردنی كردەوە نایاساییەكان دژی سەلامەتی پلاتفۆرمە جێگیرەكان ساڵی 1988.
    هەر لە دانیشتنی ئەمڕۆدا ئەنجومەن ڕاپۆرت و گفتوگۆی ڕەشنووسی یاسای هەمواری نۆیەمی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (30) بۆ ساڵی 1988، و ڕاپۆرت و گفتوگۆكردنی لەسەر پڕۆژە یاسای قەرەبووكردنەوەی نەخۆشەكانی بەرگری لەش تەواوكرد.
    هەروەها خوێندنەوەی یەكەمی پڕۆژە یاسای هەمواركردنی یاسای یەكەم لەسەر یاسای ڕازاندنەوە و مەدالیا ژمارە 15ی ساڵی 2012 كرد و هەروەك خوێندنەوەی یەكەمی پڕۆژە یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتنی ئازادكردنی هاوبەش لە ڤیزەی چوونەژوورەوە بۆ ئەو كەسانەی كە پاسپۆرتی دیپلۆماسی و تایبەت و كاروباری گشتییان هەیە لە نێوان عێراق و حكومەتی كۆماری گەلی چین تەواوكرد.