هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر لەدوو پارێزگا رادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 3-08-2023, 17:44
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی سێ بازرگانی مادەی هۆشبەری لە پارێزگاكانی نەینەوا و ئەنبار ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: وەك بەشێك لە ئەركەكانی بەدواداچوونی باندەكانی تاوان و بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكانی هۆبەكانی فیرقەی پێنج و پانزەی سەر بە بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە هاوكاری هێزە زەمینیەكان، بۆسەی توند لەناوچە جیاجیاكانی هەردوو پارێزگاكە دانراو لە ئەنجامدا 3 بازرگانی مادەی هۆشبەر بەپێی بڕگەكانی مادەی 28ی یاسای ماددە هۆشبەرەكان لە قەزای ڕوتبە و ناحیەی ڕەبیعە دەستگیركران.
    ئاماژەی بەوەشكرد: دەستگیركراوەكان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بۆ ئەوەی ڕێكاری یاسایی بەرامبەریان بگرنەبەر.