ئەستەنبوڵ – ا ه ع پارتی سەعادەی ئۆپۆزسیۆن، ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند: كارا مەلا ئۆغلۆ سەرۆكی ئەو حزبەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا كاندید كردووە. كارا مەلا ئۆغلۆ لە دایكبووی ساڵی 1941 ەو خوێندنی بەكالۆریۆس و ماجستێری لە زانستی تەكنەلۆژیا لە زانكۆی مانجستەر تەواوكردوە، ساڵی 1967یش گەڕاوەتەوە توركیا و وەك ئەندازیار كاریكردووە. لەساڵی 1977 لەگەڵ پارتی سەلامەی نیشتمانی دەستی بە كاری سیاسی كردوە، دوای كودەتاكەی ساڵی 1980ش لە كاری سیاسی دوركەوتوەتەوە. بریاریشە كارا مەلا ئۆغلۆ لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆكایەتی توركیا كە بڕیارە 24 حوزەیرانی داهاتوو بەرێوەبچێت ركابەری رەجەب تەیب ئەردۆغان بكات.