مسرور بارزانی پێشوازی لە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن دەکات

سیاسی
  • 3-08-2023, 16:07
  • +A -A

    هەولێر/INA 

    ئەمڕۆ پێنچشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مسرور بارزانی، پێشوازی لە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن کرد،
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیندڕاوێکدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە،ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 8/3 مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئەحمەد خەلایلە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن و شاندێکی یاوەری کرد .
    لە دیدارەکەدا کە شاخەوان عەبدوڵلا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و مونتەسر عەقلە باڵیۆزی ئوردن لە عێراق و کونسولی گشتیی ئوردن لە هەولێر ئامادەی بوون ، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرد و هەڵوێستی دۆستانەی شاعەبدوڵڵای شای ئوردنی لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان لە قۆناغە جیاکاندا بەرز نرخاند.
    شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشاندا و خواستی وڵاتەکەیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ، بە تایبەتی لە بوارەکانی کشتوکاڵی و گەشتوگوزار و پەروەردە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دووپات کردەوە.