بەهاوكاری ئاسایشی سلێمانی و گەرمیان دوو تیرۆرست دەستگیركران

ئەمنی
  • 3-08-2023, 13:46
  • +A -A

    هەولێر -INA
    دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند لە ئۆپراسیۆنەكانیاندا بەهاوكاری ئاسایشی سلێمانی و گەرمیان، دو داواكراوی ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیركران، دەستبەجێ دەستكرا بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی ورد و زانیاری بەدەستهات لەسەر شوێنی نیشتەجێبونی داواكراوان، دو ئۆپراسیۆنی سەركەوتو بۆ دەستگیركردنیان ئەنجامدرا.
    دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە:" ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایش بەهاوكاری ئاسایشی سلێمانی و گەرمیان، دوو داواكراوی ماددەی ٤ی تیرۆری دەستگیركرد ئەمڕۆ پێنجشەممە دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند:" دوای بەدەستگەشتنی زانیاری هەواڵگری لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی حكومەتی عێراق، لەسەر دوو داواكراوی ماددەی ٤ی تیرۆر، دەستبەجێ دەستكرا بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی وورد و زانیاری بەدەستهات لەسەر شوێنی نیشتەجێبونی داواكراوان، دوو ئۆپراسیۆنی سەركەوتوو بۆ دەستگیركردنیان ئەنجامدرا".
    هەروەها ئەوەیش هاتووە  كە :" لە چالاكی یەكەمدا لەڕۆژی ٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٣ هێزەكانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایش، بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، داواكراو ( م، م، گ )كە لەباخێكدا لەنزیك قەزای خانەقین دەستگیركرد كە بەبێ ئاگاداری دەزگا ئەمنییەكان خۆی حەشاردابوو دەستگیركرا. هەروەها هاتووە:" هێزەكانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایش لە چالاكی دووەمدا لە ڕۆژی ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٣ بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، داواكراو ( ح، م، ص )كە ئامر مەفرەزەی داعش بووە، دەستگیركرا". دەزگای ئاسایشی هەرێم راشیگەیاند:" لە ئێستادا لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، داواكراوان بە ماددەی ٤ی تیرۆر ڕادەستی یاساكران".