ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بەم نزیكانە دەستپێكردنی سیستەمی گواستنەوەی یەكگرتوو لە عێراق ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 3-08-2023, 13:44
  • +A -A

     بەغدا - INA – محەمەد تاڵبی
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ناسر ساڵح ئەسەدی، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری گواستنەوە، بەم نزیكانە دەستپێكردنی سیستەمی گواستنەوەی یەكگرتووی لە عێراق ڕاگەیاند، هاوكات وردەكارییەكانی ڕوونكردەوە.
    ئەسەدی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند: "دوبارە لێكۆڵینەوە لە گواستنەوەی وشكانی، ئاسمانی یان ڕووبارەكان هەیە، چونكە ئەم كەرتە چەندین ساڵە پشتگوێ خراوە و هیچ پاراستن و پەرەپێدان و دروستكردنی بیرۆكەی نوێ لە ئارادا نییە". ئاماژەی بەوەشكردووە، "لە پرۆسەی داڕشتنی پلانداین بۆ گواستنەوەی شارەزایی نێودەوڵەتی بۆ عێراق لەو بوارانەدا".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "توێژینەوە هەیە كە بە هاوكاری لەگەڵ سەرجەم پارێزگاكان پەرەی پێدراوە بۆ تاقیكردنەوەی سیستەمی گواستنەوەی یەكگرتوو لەگەڵ پەرەپێدانی كەرتی فڕۆكەوانی و كەرتی گواستنەوەی ڕووبارەكان".
    جەختیشی لە "پێویستی گەڕاندنەوەی كارایی گواستنەوەی گشتی و هەماهەنگی لەگەڵ گواستنەوەی تایبەت  كردەوە، ئاماژەی بەوەشدا "بەرنامەیەك هەیە بەناوی سیستەمی گواستنەوەی یەكگرتوو لە عێراق، كە لە بەغدا و بەسرە و نەینەوا دەستپێدەكات و دواتر دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە  لە پارێزگاكانی تر”.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا، "ڕۆڵی من وەك ڕاوێژكارێك بۆ سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری گواستنەوە، خستنەڕووی باشترین فۆرمولەكانە بۆ ئیدارەی حكومەت و ئاراستەكردنی جێبەجێكردنی ئەم چوارچێوەیە وەك ئەوەی شەقامی عێراقی داوا دەكات"، ڕوونیشیكردەوە كە "یاسا و ڕێسای هاتوچۆ هەیە ڕەفتارێك كە دەبێت ئەنجام بدرێت."
    ئاماژەی بەوەشكرد، "لە وڵاتانی جیهان ڕێگاوبانی پارەدار هەیە بەمەبەستی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و هەروەها دابینكردنی بڕە پارەیەك بۆ چاككردنەوە"، ڕوونیشیكردەوە "سیستەمی گواستنەوەی ڕاستەوخۆ جارێكی دیكە شەقام و گواستنەوەی گشتی پۆلێن دەكاتەوە، هەروەها پەرە بەو مەودایانە دەداتەوە كە هاتوچۆی گشتی بەڕێدەكەن". 
    دووپاتیشی كردەوە، "پێویستی بە گەشەسەندنی كەرتی گواستنەوە لە عێراقدا هەیە، ئەمە جگە لەوەی دووبارە جێبەجێكردنەوە و سەپاندنی سیستمەكە ئامرازی سەرەكی و جەوهەرییە"، ئاماژەی بە "مەیلی گواستنەوە بۆ سیستەمی زیرەكی گواستنەوە لە عێراق، واتە جوڵاندنی پرۆسەكە بە شێوەیەكی زیرەك بۆ ئەوەی بەشدارییەكی زۆر بكات لە چارەسەركردنی كێشەكانی گواستنەوە”.