بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا، ئەحمەد موسا، هۆکاری ئاگرکەوتنەوە لە وێستگەی بەکر لە بەسرە ڕوونکردەوە.
موسا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە راگەیاند: "لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزیری کارەبا، زیاد عەلی فازڵ، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا بۆ شیکردنەوەی هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوە لە وێستگەی لاوەکی بەکر لە پارێزگای بەسرە، و بۆ زانینی هۆکارەکانی."
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بۆ گواستنەوەی کارەبای باشوور، ئەسعەد ماهر کەریم، لە نوسینگەی خۆی لە بارەگای کۆمپانیاکە پێشوازی لە لیژنەی تایبەتی وەزاری بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ئۆپەراسیۆن و کۆنتڕۆڵ لە وەزارەتی کارەبا، یەحیا عەباس جابر، و ئەندامێتی ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی لە بارەگای وەزارەت، بۆ بەدواداچوون و زانینی هۆکارەکانی ڕووداوەکە کرد".
لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەوەیش هاتووە كە "ڕوونکردنەوەیەکی وردی بۆ لیژنەکە درا سەبارەت بەو هۆکارانەی کە بوونەتە هۆی زیانگەیاندن بە یەکێک لە محاویلەکانی وێستگەی بەکر لاوەکی 132 كەی ڤی، کە بەهۆی بەرزبوونەوەی بێ وێنەی بارەکان لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ڕوویدا لە پارێزگای بەسرە و پارێزگارەکانی باشوور بەگشتی"، ڕوونی دەکاتەوە "ئەو ڕێکار و ڕێوشوێنانەی کە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداوەکاندا گیراوەتەبەر."