بەغداد - INA
لیژنەی خوێندنی باڵای ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ چوارشەممە، تاوتوێی ئامادەكردنەوەی ژێرخانی زانكۆكان و دابینكردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتیەكان بۆ بینای زانكۆكان كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتی كۆبونەوەی لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی كرد، بە ئامادەبونی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەكە.
ئاشكراشیكرد: لە كۆبونەوەكەدا، تاوتوێی كۆمەڵێك یاسای گرنگ كرا، لەوانە (یاسای خزمەتی زانكۆ، یاسای خوێندنی تایبەت، یاسای بنەمای فرە بڕوانامەیی) هەروەها باسی ناردنە دەرەوەی خوێندكاران كرا بۆ دەرەوەی وڵات و گرنگی دابەشكردنیان بەشێوەیەكی گونجاو كەهەموو پارێزگاكان بەشداربن تیایدا، وێڕای پشتیوانیكرنی پەرلەمانتاران بۆ راپەڕاندنی كارەكانی رۆژانەیان لەناو لیژنەكە.
هەر بەپێی بەیاننامەكە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، فەرمانیكرد كە بەدواداچون بكرێت بۆ پرسی سەرلەنوێ ئامادەكردنەوەی ژێرخانی زانكۆكان و دابینكردنی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەكان بۆ بینای زانكۆكان.
هەروەها جەختیكردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان لیژنەكەو وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و یەكلاكردنەوەی دۆسیەی دانپێدانان بە بڕوانامەی قوتابیە دەرچووەكان، لە كولێژو زانكۆكان لەناو هەرێمی كوردستان و ناوچە كێشە لەسەرەكان و یەكخستنی مەرج و رێنماییەكان لەنێوان سەرجەم زانكۆكانی عێراقدا.