سەرۆك وەزیران فەرمان دەكات بە پێویستی چڕكردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ چارەسەركردنی دۆسیەی ئاو

سیاسی
  • 2-08-2023, 19:24
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانی كرد بە پێویستی چڕكردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ چارەسەركردنی دۆسیەی ئاو.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكایەتی سێیەمین كۆبونەوەی لیژنەی باڵای ئاوی كرد و تیایدا ڕێژەی ئاویان خستەڕوو لە كۆگا ستراتیژێكانی ئاو لە وڵاتدا، لەگەڵ ڕێژەی بەردانی ئاو لە لایەن وڵاتانی دراوسێوە، و بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی ئەو ڕێنماییانەی كە پێشتر لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەركران، هەروەها دیارترین ئەو بەربەستانەی كە ڕووبەڕووی جێبەجێكردنی پلانە ئامادەكراوەكان دەبنەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئاو و دانانی چارەسەری خێرا بۆی.
    هەر بە پێی بەیاننامەكە، سودانی فەرمانی كرد بە چڕكردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ چارەسەركردنی دۆسیەی ئاو، و بەشێوەیەك كە مافەكانی عێراق مسۆگەر بكات بەگوێرەی ئەو ڕێككەوتنە نێودەوڵەتییانەی كە مافی هەر وڵاتێك مسۆگەر دەكات لە بەشە ئاو.
    هەروەها سەرۆك وەزیران فەرمانی كرد بە خستنەگەڕی هەوڵەكان و هەموو ئاسانكارییەك بكەن بۆ ئامادەكاری بە مەبەستی وەرزی داهاتووی كشتوكاڵی، و زاڵبوون بەسەر ئەو بەربەستانەی كە ڕووبەڕووی فەرمانگە و دامەزراوەكان دەبنەوە لەو لایەنەی كە پەیوەندییان هەیە بە گواستنەوە بۆ بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای ئاودێری مۆدێرن و زیرەكەوە، و جەختكردنەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەندێك لەو كەسانەی كە ترس و دڵەڕاوكێ بڵاودەكەنەوە، لە ڕێگەی گواستنەوەی ڕاستییەكان لە لایەن میدیای پشەیی و بەرپرسیارەوە و بەپێی ڕێكارە یاساییەكان.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كە لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لەسەر چەند تەوەرێكی تایبەت كە لە لیستی خشتەی كاردا دانراون و چەندین بڕیار و ڕاسپاردەش دەركرا كە پێویستە جێبەجێ بكرێن.