بەغداد - INA
باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە وردی باسی لە بڕیاری دیاریكردنی سنوور لەگەڵ كوەیت كرد كە لە ساڵی 1994 دەرچووە و ئاماژەی بەوەشدا: ئەم دۆسیەیە لە ساڵی 2003ەوە گۆڕاوە بۆ دۆسیەیەكی سیاسی ناوخۆیی، و وتیشی: هەموو ئەو دەنگۆیانەی كە دەوروژێن ئامانجیان ئیبتزاز و فشاری سیاسییە.
عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دۆسیەی سنووری عێراق و كوەیت لە ساڵی 2003 تا ئێستا گۆڕاوە بۆ دۆسییەكی ئیبتزازی سیاسی، بە بڵاوكردنەوەی دەنگۆ و تۆمەت لەلایەن كوتلە و لایەنە سیاسییە جیاوازەكان بۆ ناوزڕاندن و سوكایەتیكردن بە هەموو حكومەتەكانی پێشوو، بە بیانووی ئەوەی ئەو حكومەتانە سنوری عێراق -كوەیتیان پشتگوێ خستووە، بێگومان ئەمەش بەس درۆیە.
ئاماژەی بەوەشدا: سنوورەكان لە 10ی تشرینی دووەمی 1994 كێشراون، كە دوو كۆبوونەوە لەلایەن دامودەزگاكانی ڕژێمی پێشوو لەو كاتەدا ئەنجامدرا، یەكەمیان كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پێشووی نیشتمانییە لە 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 1994 و بڕیاری پابەندبوون بە بڕیارنامەی ژمارە 833ی ساڵی 1993ی نەتەوەیەكگرتووەكان و دانپێدانانی سنوورە نێودەوڵەتییەكانی نێوان كۆماری عێراق و دەوڵەتی كوەیت.
رونیشیكردەوە: لەهەمان ڕۆژدا بڕیاری ئەنجومەنی فەرماندەی شۆڕشی هەڵوەشاوە ژمارە (200) دەرچوو، كە لەلایەن ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕشەوە بە پشتبەستن بەو بڕیارەی ئەنجومەنی نیشتمانی سەبارەت بە سنوورەكانی عێراق و كوەیت دەرچووە، دانی پێدا ناوە، لە بڕیارنامەی ژمارە 200ی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕش كە لە 10ی تشرینی دووەمی 1994 دەرچووە، 4 بڕگە هەیە، ئەم بڕگانەی خوارەوەن:
1- كۆماری عێراق دان بە سەروەری و یەكپارچەیی خاك و سەربەخۆیی سیاسی دەوڵەتی كوەیتدا دەنێت.
2- پابەندبوون بە بڕیارنامەی ژمارە 833ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان لە ساڵی 1993، كۆماری عێراق سنوورە نێودەوڵەتییەكانی نێوان كۆماری عێراق و دەوڵەتی كوەیت دەناسێت، وەك لەلایەن لیژنەی نەتەوەیەكگرتووەكانەوە بۆ دیاریكردنی سنوورەكانی نێوان عێراق و دەوڵەتی كوەیت كێشراوە كە بەپێی بڕگەی 3ی بڕیارنامەی 687ی ساڵی 1991 پێكهاتووە، و ڕێز لە پیرۆزی سنوورەكانی پێشوو دەگرێت.
3- وەزارەت و دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكان ئەم بڕیارە جێبەجێ دەكەن.
4- ئەم بڕیارە لە 10ی تشرینی دووەمی 1994 جێبەجێ دەكرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاو دەكرێتەوە.
وتەبێژی حكومەت راشیگەیاند: دوای ئەم بڕیارە هیچ حكومەتێكی عێراقی سنوورەكانی نەگۆڕیوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: شاندێك لە عێراق و شاندێكی دیكە لە كوەیت و لیژنەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان، پشتوانیەكانی كوەیتیان وەك پێشتر لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە كێشرابوو، جێگیركرد و هیچ گۆڕانكارییەكیان بەسەردا نەهات.
رونیشیكردەوە: بڕیارەكە تەنها بۆ دیاریكردنی سنوورە وشكانییەكانە و بۆ دیاریكردنی سنوورە دەریاییەكان نییە.
وتیشی: دوای ساڵی 2003 پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و كوەیت باشتر بوو، باڵیۆزخانەكانیش كرانەوە و پەیوەندییەكان بە شێوەیەكی ئاسایی دەستیان بە بەردەوامبوون كرد.