سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئیستۆنیا دەکات

سیاسی
  • 2-08-2023, 17:56
  • +A -A

    هەولێر/ INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مسرور بارزانی،پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئیستۆنیا کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیندڕاوێکدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە،ئەمڕۆ چوارشەممە8/2 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ هاننۆ پیڤکۆر وەزیری بەرگری ئیستۆنیا کرد.
    لە کۆبووەنەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کرا. جەخت لە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا کرایەوە.
    گرنگیی بەردەوامبوونی هاریکاری و هاوئاهەنگی ئەمنی و سەربازی لە نێوان هەردوولا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. بەتایبەتی رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆیستانی داعش.لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت سوپاسی هێزەکانی ئیستۆنیای کرد کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش ، بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە.
    وەزیری بەرگری ئیستۆنیا ، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی و بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە دەربڕی.