بەغداد - INA
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە، میكانیزمی ئەژماركردنی كورسی پارێزگاكان و كۆتاكانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی ڕوونكردەوە.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ژمارەی كورسی پارێزگاكان بۆ هەر ئەنجومەنێكی پارێزگا 12 كورسییە و بە ڕێژەی یەك كورسی بۆ هەر 200 هەزار كەسێك بۆ پارێزگایانەی لە یەك ملیۆن كەس زیاترن.
وتیشی: بۆ نموونە لە پارێزگای كەربەلای پیرۆز ژمارەی دانیشتووانی 1,250,000 و 608 هاوڵاتیە، بۆیە 12 كورسی هەیە، هەروەها 200 هەزار كەسی لەسەرووی ملیۆنێكەوە هەیە، بۆیە كورسییەكی دیكەی بۆ زیاد دەكرێت، دەبێتە 13 كورسی، 10 كورسی بۆ پیاوان و 3 بۆ ژنان.
ئاشكراشیكرد: دابەشكاری پێكهاتەكان 4 كورسییە بۆ پێكهاتەی مەسیحی، بە ڕێژەی یەك كورسی لە پارێزگاكانی بەغدا، نەینەوا، بەسرە، و كەركوك، و دوو كورسی بۆ كوردە فەیلییەكان، بە ڕێژەی یەك كورسی لە هەریەك لە پارێزگاكانی بەغدا و واست، و دوو كورسی بۆ سابیئەی مەندایی لە پارێزگاكانی بەغدا و میسان و كورسییەك بۆ ئێزدییەكان لە نەینەوا و كورسییەك بۆ پێكهاتەی شەبەك بە هەمان شێوە لە نەینەوا.