هەولێر/INA
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مسرور بارزانی، سەرەخۆشی لە کەسوکاری ڕووداوەکەی دەربەندیخان کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە،ئەمڕۆ چوارشەممە8/2 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، پرسە و سەرەخۆشی لە ( سەید حەمە ناسر) کرد کە دوێنێ لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆدا لە دەربەندیخان، پێنج کەسی خێزانەکەی گیانیان لەدەستدا .
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و ئارامییان پێ ببەخشێت.
لە بەرامبەردا سەید حەمە ناسر ، بە ناوی بنەماڵەکەیەوە ، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ پەیوەندی و هاوخەمییەکەی.