دەزگای ئاسایشی هەرێم : دەست بەسەر زیاتر لە ٤١ ملیۆن دیناری ساختەدا گێراوە

ئەمنی
  • 2-08-2023, 14:58
  • +A -A

    هەولێر –INA
    دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند" هێزەكانی دەزگای ئاسایش دوای چاودێریكردن و بەدەستهێنانی زانیاری، لەڕۆژی ٢٧ی تەمووزمی ٢٠٢٣ بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین گۆمانلێكراوێكیان بە ناوی ( ع، ح، ج ) دەستگیركرد و دەستیانگرت بەسەر بڕی ٤١,٥٠٠,٠٠٠ دیناری عێراقی لە جۆری بیست و پێنج هەزار دیناری ساختە كە لەدەرەوەی عێراق دروستكراوە و بەنیازی ساغكردنەوەی بووە لە هەرێمی كوردستان و ناوڕاست و باشوری عێراق".
    دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە ، "هێزەكانی دەزگای ئاسایش دوای چاودێریكردن و بەدەستهێنانی زانیاری، رۆژی 27ی (تەمموز/7)ی 2023 بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین گۆمانلێكراوێكیان بە ناوی ( ع، ح، ج )دەستگیركرد و دەستیانگرت بەسەر بڕی 41 ملیۆن و 500 هەزار دیناری عێراقی لە جۆری 25 هەزار دیناری ساختە كە لەدەرەوەی عێراق دروستكراوە و بەنیازی ساغكردنەوەی بوە لە هەرێمی كوردستان و ناوڕاست و باشوری عێراق.
    راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لەئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە، تۆمەتبار بە ماددەی (٢٨١)لە یاسای سزادان ڕاگیراوە.