بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، لەناوبردنی دوو تیرۆریستی نەینەوا و كەركوكی ڕاگەیاند.
بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە: "بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی دروستی فیرقەكانی فیرقەی هەشت و شازدەی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، و بە هاوكاری هەواڵگری و هێزێك لە لیواكانی (32) و 76)، دوو بۆسەی ورد و دارشت لە قەزای یایچی و بازگەی بەراری دانرا، لە ئەنجامدا دوو تیرۆریستیان دەستگیركرد كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراون بەپێی بڕگەكانی ماددەی 4 لە یاسای دژەتیرۆر لە قەزاكانی كەركوك و موسڵ.
ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەو دوو تۆمەتبارە بەپێی چوارچێوەی كارپێكراو ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون".