بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، هەوڵی حكومەتی بۆ ڕێكخستنی پەیوەندییەكان لەگەڵ هاوپەیمانی لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا پشتڕاستكردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە، كە "سەرۆك وەزیران، محەمەد شیتع سودانی، پێشوازی لە وەزیری بەرگری كۆماری ئیستۆنیا، حەنو بێلكور،" و شاندی یاوەری كرد”.
ڕوونیشیكردەوە، "لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی پەیوەندییە دۆستایەتییەكانی نێوان عێراق و ئیستۆنیا و بوارەكانی گەشەسەندنیان بوو كرا، هەروەها پێداچوونەوە بە بەشداریی ئیستۆنیا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، گرنگی پەرەپێدانی هاوبەشی ئابووریی دوولایەنە، و فراوانكردنی هاریكارییەكانی لە بواری ئابووریدا بوارەكانی ئاسایشی ئەلیكترۆنی و حوكمڕانی ئەلیكترۆنی كرا".
لە میانی دیدارەكەدا سەرۆكی حكومەت جەختیكردەوە، "هەوڵەكانی حكومەت بۆ ڕێكخستنی پەیوەندییەكان لەگەڵ هاوپەیمانی، لە چوارچێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، هاوتەریب لەگەڵ قۆناغی دوای جەنگ دژی چەتەكانی داعش، هەروەها پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گوتارەیە كە بەرەوپێش دەبات و هاندەرە توندوتیژی و تیرۆر، و ڕق و كینە لە نێوان گەلاندا هان دەدات".