بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیران یاسایی تەرخانكردنی زەوی نیشتەجێبوون بۆ ڕۆژنامەنووسان پەسەند كرد، هاوكات سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراقیش سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی.
سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراقی لە راگەینرداوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە: "بە ناوی خێزانی ڕۆژنامەوانییەوە، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆكوەزیران محەمەد شیاع سودانی دەكات، كە داواكەی پەسەند كرد سەبارەت بە هەمواركردنەوەی كۆنتڕۆڵ و مەرجەكان بۆ تەرخانكردنی پارچە زەوی نیشتەجێبوون بۆ ڕۆژنامەنووسان لە بەغدا بە پەسەندكردنی شوێنی لەدایكبوون، شوێنی كار، یان شوێنی نیشتەجێبوون." .
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "ئەم بڕیارە نیشتمانی و مرۆییە دەبێتە هۆی دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوونی گونجاو بۆ ڕۆژنامەنووسان و خێزانەكانیان كە پێشتر بەهۆی ڕێنماییەكانی پێشووەوە كە بەپێی ڕەزامەندی سەرۆكوەزیران هەمواركراونەتەوە، پارچەی نیشتەجێبوونیان دەستنەكەوتووە".