وەزیری ناوخۆ لەگەڵ هاوتا پاكستانییەكەی تاوتوێ چەند تەوەرییەكیان كرد

ناوخۆ
  • 2-08-2023, 13:54
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ لەگەڵ هاوتا پاكستانییەكەی، ڕانا سەنەوڵا، سەبارەت بە ڕێكخستنی هاتنە ژوورەوەی سەردانكەران و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان گفتوگۆی كرد.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، پێشوازی لە هاوتا پاكستانییەكەی، ڕەنا سەنەوڵا ، لە بارەگای وەزارەتی ناوخۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەك بریكار و سەركردەی وەزارەتی ناوخۆ كرد"، ئاماژەی بەوەشكرد كە "لە كۆبوونەوەكەدا كۆمەڵێك پرسی گرنگ گفتوگۆیان لەسەر كراوە لە پێش هەموویانەوە هەماهەنگی و هاوكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتە.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "لە میانەی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە كارەكان كرد بۆ ڕێكخستنی هاتنە ناوەوەی سەردانكەران لە بۆنە جیاوازەكاندا، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، لەم دیدارەشدا باسیان لە پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاكاندا كرد".
    بەپێی راگەیندراوەكە، شەمەری جەختی لەوە كردووەتەوە"عێراق هەوڵدەدات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دۆست بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بكات"، ئاماژەی بەوەشكرد "گرنگی سوودوەرگرتن لە شارەزایی پاكستانی لە مەشق و ڕاهێناندا".
    لای خۆیەوە وەزیری ناوخۆی پاكستان "هەوڵە گەورەكانی دەزگا ئەمنییەكانی عێراقی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانی ڕێكخراو  بەرز نرخاند و جەختی لە "چڕكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان بەتایبەتی لە بواری ئەمنیداكرد".