سەرۆك وەزیران ڕێنمایی پێكهێنانی لیژنەیەكی وەزاری لەسەر یاسای نەوت و غاز دەدات

سیاسی
  • 2-08-2023, 13:42
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ڕێنمای كرد بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی وەزاری تایبەت بە یاسای نەوت و غازی كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە سەركردەكانی كوتلە سیاسییەكان و وەزیرانی دەرەوە و نەوت و پیشەسازی و ڕاوێژكاری وەزیری سامانە سروشتییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەروەها ژمارەیەك لە لە ڕاوێژكار و پسپۆڕانی تەكنیكی و یاسایی كۆبونەوەكەیان ئەنجامدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد، " كۆبوونەوەكە دوایین ڕەشنووسی پڕۆژە یاساكەی خستەڕوو، لەگەڵ وردەكاری و بڕگەكانی و ئەوەی كە لیژنە تەكنیكی و یاساییەكان كاریان لەسەر كردووە لەگەڵ كاركردن بۆ گەیشتن بە پڕۆژە یاسای كۆتایی بۆ پەسەندكردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە و بەرزكردنەوەی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ یاسادانان بەپێی چوارچێوەی یاسایی و دەستووری".
    هەروەها لە كۆبونەوەكەدا "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختیكردەوە لەوەی كە پڕۆژە یاسای نەوت و گاز یەكێكە لە یاسا بنەڕەتی و گرنگەكان و فاكتەری هێز و یەكگرتووییە لە عێراق و چەندین ساڵە هەڵپەسێردراوە لە كاتێكدا كە ئەمڕۆ وڵاتەكەمان پێویستییەكی زۆری هەیە بە یاسادانان و سوود وەرگرتن لەم سامانە سروشتییە لە هەموو بوار و كەرتەكاندا جگە لە بەشداریكردنی یاسادانانی یاساكە لە چارەسەركردنی زۆرێك لە كێشە هەڵپەسێردراوەكان، هەروەها بەڕێزیان ئەوەیان خستەڕوو كە پارێزگا هەیە تا ئەمڕۆ نەیتوانیوە سامانەكانی وەبەربهێنێ و ئەمەش بابەتێكی نەرێنییە لەسەر هەوڵەكانی پەرەپێدان و لە هەموو بوارەكانیدا".
    هەروەها شایەنی باسە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا "یاساكە بەشێكە لە پابەندبوون بە بەرنامەی وزارییەوە كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگی لەسەر دراوە و بنەماكانی دەستوور لەبەرچاو دەگرێت، بە شێوەیەك كە سامانی نەوت بە دادپەروەرانە دابەش دەكات و كاردەكات لەسەر بوژانەوەی ئابووری لە جومگە جۆراوجۆرەكانیدا و بەشداری دەكات لەو چاكسازییە ئابوورییەی كە حكومەت لە پێشینەی كارەكانی دایناوە".
    سودانی ڕێنمایی پێكهێنانی لیژنەیەكی وزاری بۆ سەرپەرشتیكردنی گفتوگۆ تەكنیكییەكانی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە هەرێم، هەروەها بانگهێشتكردنی پارێزگارانی پارێزگا بەرهەمهێنەرە نەوتییەكان هەر یەك لەبەسرە و میسان و كەركوك و زیقار و بەڕێوەبەرە گشتییكانی كۆمپانیاكانی نەوتی حكومی بۆ گفتوگۆ تەكنیكییە بەردەوامەكان سەبارەت بە یاساكە، بە مەرجێك ئەو گفتوگۆیانە تەواوكەری دیالۆگی سیاسی بن بۆ ئەوەی ڕێكبكەون لەسەر پێشكەشكردنی پڕۆژە یاساكە.