بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، تاوانی جینۆسایدی وەبیرهێنایەوە كە هەزاران هاوڵاتی كوردستانی لە بارزانییەكانی كردە ئامانج، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە چەسپاندنی دیموكراسی و پتەوكردنی سەروەری یاسا بنەمای بنەڕەتین بۆ دەستەبەركردنی ئاسایش وئارامی هاوڵاتیان.
سەرۆك كۆمار لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە: "گەلەكەمان بە ئازار و نارەحتیەوە یادی چلەمین ساڵیادی ئەو جینۆسایدە دەكاتەوە كە هەزاران هاوڵاتی كوردی بارزانی لە هەرێمی كوردستان كردە ئامانج، و زیندەچاڵكران بۆیە ئەو تاوانە قێزەونەی كە ئەنجامی داوە ڕژێمی دیكتاتۆری دەربڕینی ئەو دڕندەییەیە كە تایبەتمەندی ڕەفتاری ستەمكاری بووە، كە درێغی نەدەكرد لە ئەنجامدانی قێزەونترین تاوانەكان."
ئاماژەی بەوەشكرد، "تاوانی بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی بارزانی بڕیاربوو بەدوایدا زنجیرەیەك تاوانی جینۆساید لەچوارچێوەی ئەوەی بە ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنفال ناسرابوو، دواتر تاوانی هەڵەبجە بە بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی دژی هاووڵاتیانی مەدەنی، و هەموو ئەو تاوانانەش بەئامانجی مرۆڤ بوون، ڕوونیدەكاتەوە كە "زەحمەت نییە پەیوەندییەك لە نێوان ئەو تاوانانەدا دروست بكرێت كە دیكتاتۆریەت پێشتر پراكتیزەی دەكرد و تاوانەكانی تیرۆر كە كاریگەرییان لەسەر هەزاران هاوڵاتی هەبووە لەگەڵ جینۆساید، وەك ئەوەی لەسەر دەستی داعش ڕوویدا لە كاتی داگیركردنی ژمارەیەك پارێزگا و شار و گوندی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، "چەسپاندنی دیموكراسی، بەهێزكردنی دەسەڵاتی یاسا، و باوەڕێكی ڕاستەقینە بە قبوڵكردنی فرەچەشنی و جیاوازییەكان بنەمای بنەڕەتین بۆ دەستەبەركردنی ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیان لە وڵاتێكدا كە هاووڵاتیان هەست بە مافەكانیان بكەن و بەرگری لە سیستمە دیموكراسییە دادپەروەرەكەی بكەن".