بانکی ڕافیدەین وردەکاریەکانی قەرزی حانووبەرە و مەرجەکانی ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 2-08-2023, 12:27
  • +A -A

     بەغداد/ INA
    بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆڕۆژی سێشەممە وردەکاریەکانی وەرگرتنی  قەرزی حانووبەرەی ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی بانکەکە کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی پارەی قەرزی خانووبەرە بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەو شیاندنەوە وەیان بیناکردنی خانوو وەیان کڕینی زەوی بەپێی ئەم مەرجانەی خوارەوەیە:
    1-زۆرترین قەرز 150 ملیۆن دینارەوبۆ ئەم مەبەستانەیە: 
    ٲ- لە 50 ملیۆنەوە تاکو 75 ملیۆن دینار بۆ کڕینی زەوی لە 5 ملیۆنەوەیە.
    ب-لە15 ملیۆنەوە بۆ 75 ملیۆن دینار لە 5 ملیۆنەوە بۆ نۆژەنکردنەوە وەردەگیرێت.
    ج- لە50 ملیۆنەوە بۆ 150 ملیۆن لە 5 ملیۆنەوەیە بۆ کڕینی خانوو وەردەگیرێت.
    2-  سوو بەڕێژەی 6٪  دەگێڕدرێتەوە.
    3- ماوەی قەرزەکە 15 ساڵە.
    4- دڵنیایی قەرزەکە بەمشێوەیەدەبێت: 
    ٲ-ئفەرمانبەرانەی کە مووچەکانیان جێگیرە لەلای بانکی ڕافیدەین بە ماستەرکار وەری دەگرن و قەواڵەی خانووبەرە دەدەن بەڕەهن بە بانکەکە ڕەهنێکی دڵنیایی پلەیەک (گوژمەی قەرزەکە +25٪).
    ب- هاووڵاتیان پێویستە کەفیل بهێنن کە مووچەکەی لە بانکی ڕافیدەین جێگیرکرابێت و قەواڵەی خانووبەرەیەک پێشکەش بکات لەپلەی یەکەم .
    ج- ئەوخانەنشینانەی کە تەمەنیان لە چێوەی تەمەنی دڵنیاییدایە لەکاتی تەواوبوونی قەرزەکە.
    دڵنیایی بە ماستەرکارد و پێشکەشکردنی قەواڵەیەکی خانووبەرە دەبێت بۆ بانکەکە کە ڕەهنێکی دڵنیایی بکرێت لە پلەی یەکەم(گوژمەی قەرزەکە+25٪).
    ئەوانەش کە تەمەنیان لە دڵنیایی تێپەڕیوە پێش ماوەی قەرزەکە پێویستە کەفیلێک پەیدابکەن کە مووچەکەی لە لای بانکەکە جێگیر کرابێت و قەواڵەیەکی خانووبەرە پێشکەش بکەن کە بۆ بانکەکە ڕەهن بکرێت بەشێوەیەکی دڵنیایی لەپلەی یەکەم (گوژمەی قەرزەکە +25٪).