سید سیستانی بۆ پاپا فڕانسیس: گرنگە کە کۆششەکان بخرێنەیەک بۆنەهێشتنی ڕق و کینە

سیاسی
  • 2-08-2023, 11:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    مەڕجەعی ئایینی باڵا سید علی سیستانی سێبەری بەردەوام بێت ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە پەیامێکی بۆ پاپا فڕەنسیس نارد بەرامبەر ئەو نامەیەی ناردبووی. بەیاننامەی نووسینگەی سید سیستانی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی مەڕجەعی ئایینی باڵا سید علی سیستانی سێبەری بەردەوامبێت نامەیەکی بۆ پاپافڕەنسس نارد وەک وەڵامێک بۆ نامەکەی.
    لەدەقی نامەکەدا هاتووە....
    بەناوی خودای بەخشندەومیهرەبان
    جەنابی زانای مەزن پاپا فڕەنسیس سەرۆکی دەوڵەتی فاتیکان ی بەڕێز
    سڵاوێکی گەرم وڕێزدار
    دڵخوش بووم بە نامەکە ڕێزدارەکەتان کە؟بەبۆنەی یادی دووەمی سەردانەمێژووییەکەتان بۆ عێڕاق ڕەوانەتان کردبوو بۆم ، کەلە شاری نەجەفی پیرۆز یەکمان بینی ، ئەودیدارە گرنگە کەبووە هاندەرێک بۆ زۆرکەس لەهەوادارانی هەردوو ئایینی ئیسلامی و مەسیحی ولەکەسانی دیکە تاکو زیاتر دڵگوشابن و لێبووردەییان زیاتربێت وپێکەوە هەڵبکەن لەگەڵ کەسانێک کە سەربە بیروباوەڕی ئەوان نین.
    لەنامەکەتاندا ئاماژەتان کرد بەوە هەندێک بابەت کە لەودیدارەی نێوانماندا جەختمان کردەوەسەریان ، لەوانە یەکخستنی کۆششەکان بۆ ڕەواجدان بە بڵاوکردنەوەی چەمکی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و لادانی کینەوبوغز و چەسپاندنی پێکەوە ژیان لەنێوان خەڵکیدا، کە پشت ببەستێت بە ڕەچاوکردنی مافەکانی مرۆڤ و ڕێزلێنان لەنێوان سەرجەم ئایینەکان ولایەنە هزریەکان.
     من لەگەڵ بۆچوونەکانتاندام دەربارەی کۆششکردنی زیاتر بۆ بەرگریکردن لە ستەملێکراوان لەسەرانسەری جیهاندا.
    ئاماژەش کراوە بەو کارەساتانەی کە گەلان ونەتەوان و توێژەکانی کۆمەڵگا دووچاری دەبن لە زۆر شوێندا لە ڕۆژهەڵات وڕۆژاوای سەرزەمیندا لە دەرەنجامی ئەو چەوسانەوە هزری و ئایینی و داپڵۆسینەی کە ئاڕاستەی ئازادیە بنەڕەتیەکان دەکرێت و دادپەروەری کۆمەڵایەتی لێ گوم دەکرێت - وەک ڕۆڵێک کەلە بزوتنەوە پەڕگیرەکاندا دەردەکەوێت کە لە دەستدرێژیکردنەسەر ئەوانی دی ناسڵەمنەوە ، لەوانەی کە نەیاری هزری و وبیروباوەڕن لەگەڵیاندا، ، لێرەدا وادەبینم کە هەموو لایەک گرنگی زیاتر بە لابردنی ئەم ستەمە بدەن ، وکاریش بکەن لەپێناو جێبەجێکردنی بنەماکانی دادپەروەری متمانەیی  لەهەموو کۆمەڵگاکاندا، کە بێگومان ڕۆڵی دەبێت لە ڕاگرتنی دیاردەکانی بوغزوکینە.
    لێرەدا گرنگەلام کە ئاماژە بەوشتانە بکەم کەپێشتر جەختمان کردووەتەوە سەریان کە باوەڕهێنان بەخودا ڕۆڵی گرنگی هەیە وپابەندبوونیش بە پەیامی خوداو بە بەهاکانی ڕەوشتبەرزی باڵا و سەرکەوتن بەسەر ئاڵنگاریە گەورەکان کە مرۆڤایەتی بەرەنگاریان دەبێتەوە لەم چەرخەدا و نیازمەندی مرۆڤ بە لایەنە ڕۆحیەکان و پاراستنی بونیادی خێزانی و بەهاکانیان وەک بەو شێوەیەی خودا دروستیکردووە، وڕەچاوی پەرهێزگاری کە مرۆڤ کەڕامەت و ڕێزی لێبەدەستدەکەوێت وەک لەقوڕئانی پیرۆزدا ئاماژەی پێکراوە، (ڕێزدارترتان لای خودا ئەوانەن کە پەرهێزکارترتانن) ، خودای مەزن لایەنێکی گرنگی بە دەروونی مرۆڤی بەخشیوە کەدەفەرموێت:( دەروون  دروستکراوێکە و خودا توانای باشەو  خراپەی داوەتێ و ئەوانەسەرکەوتوون کە خڵتەکانی لێ دەتەکێنن و بەپاکی ڕایدەگرن) ، لەکۆتاییشدا نزاوپاڕانەوەی خۆم بۆ خودا بەرزدەکەمەوە کە ڕاستی ودروستیمان لە کاروکردەوەو وتەکانمان پێببەخشێت  و منەتی خۆی بەسەر مرۆڤایەتیدا دابڕێژێت لە خێرو چاکەو ئاشتی بوشێوەیەی کەشایانی خۆی بێت.
    هەروەها هیواخوازم کە تەندروستیتان باش بێت و لەهەموو دەردو بەڵایەک بەدووربن و لەو نەخۆشیەی کەبەم دواییە دووچاری بوون زوو چاک ببنەوە.