بەغداد/ INA
کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆڕۆژی جوارشەم باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
بەیاننامەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سبەی پێنجشەممە لەسەرانسەری وڵات ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە، بایەکیش لەباکوورەوە هەڵدەکات بەخێرایی 10-20 کیلۆمەتر ولەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور بایەکە دەگاتە خێرایی 30-40 کیلۆمەر.
ڕۆژی هەینیش لەسەرانسەری وڵات ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەناوچەکانی ناوەڕاست لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبێت و لەناوچەکانی باکوورو باشووریش نزیکڕۆژی پێشتردەبێت، بایەکی باکووری ڕۆژاواییش بەخێرایی 10-20 کیلۆمەتر هەڵدەکات و هەدێک جار خێراتردەبێت.
هەروەها ڕۆژانی شەممەو یەکشەممەش لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساف و گەرم دەبێت، لەباکووریش تەنها ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.