سیدسەدڕ پاش ڕووداوی سووتاندنی قورئان 10خاڵ دەستنیشان دەکات

سیاسی
  • 2-08-2023, 02:42
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ڕابەری ڕەوتی سەدڕ سید موقتەدا سەدڕ 10 خاڵی دەستنیشان کرد ئەویش پاش دووبارەبوونەوەی ڕووداوی سووتاندنی قوڕئانی پیرۆز.
    سەید سەدڕ لەتویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکرد وتی نوری خودا چەندین سەلمێنەری هەیە کەیەکێکیان قوڕئانی پیرۆزە بۆیە ڕۆژاوا و دوژمنانی ئیسلام لەهەوڵی سووتاندنی قوڕئاندان بەوگومانەی کە بتوانن نوری خودا تەنهابەفوویەک بکوژێننەوە لەڕێگای قسەڵۆک و نانەوەی کێشەو گرفت و جوێندان  بە قوڕئان وهەندێک کردەوەی دیکە.
    وتیشی بەڵێ تاوانی سووتاندنی قوڕئان  کینەوبوغزی لەخۆگرتووە و تاوانێکی گەورەیە و هاندانێکی گەورەیە بۆ وروژاندنی دژیەتی و بوغزاندن، کەدڵ ودەروونی دەیەها گەنج ولاوی بەشوبهە پڕکردووە، سووتاندنی قوڕئان پەیامێکی ڕوونە بۆ موسوڵمانان بەهەموو پێکهاتەکانیانەوە کە پێویستە بەچەند خاڵێک پەندی لێوەربگرین:
    یەکەم / ئەم کارەیان کارێکی دزێوەو یادکردنەوەیەکیشە بۆ موسوڵمانان بەئایین و بە قوڕئانەکەیان بۆ سوودوەرگرتن و فێربوون لێی و لێکدانەوەی ئایەتەکانی.
    دووەم / ئەوڕووداوە گوزارشت لە کینەو بوغزی ئەوان دەکات کەپێویستە ئیتر متمانەیان پێنەکەین ولێیان نزیک نەبینەوە.
    سێیەم/ ئیبڕاهیم سەلامی خودای لێبێت پێغەمبەر بووەو لەسەر ڕێگایەکی ڕاست ودروست بووە.
    چوارەم/ لەم ڕووداوەوەبۆمان دەردەکەوێت کە گەلانی موسوڵمان و وڵاتانی ئیسلامی چەندەلاوازن.
    پێنجەم/ ئەم ڕووداوانە ئاماژەن بۆ بەڵگەیەکن لەسەر بوونی پلانێکی گەورەترومەترسیدارتر دژ بەپیرۆزیەکانی ئیسلام وەکو کەعبەو مەزارگەی ئیمامەکان.
    شەشەم/ ئەم تاوانە لە مانگی موحەڕڕەم ئەنجام درا کەتاوانێکی گەورەترە.
    حەوتەم/ ئەم تاوانە پاش کۆڕۆناو پاش پەیوەندبەستنی هەندێک لەدەوڵەتە ئیسلامیەکان هات لەگەڵ ئسڕائیل، ئەمەش وادەگەیەنێت کە نەرمی نواندن موسوڵمانان لاوازدەکات.
    هەشتەم / هەندێک شڕۆڤەهەن بۆ قوڕئان کە هەڵەن و نامۆن، بۆیە پێویستە کە بۆ شڕوڤەی بنەڕەتی وڕاست ودروستی قوڕئان بگەڕێینەوە کە شڕۆڤەی ئالوبەیتی
    پێغەمبەرە (د،خ).
    نۆیەم/ ئەو ڕووداوە لەوانەیە کەتاقیکردنەوەیەک بێت بۆ موسوڵمانان وبەردەوام بوونیشی مانای وایە کەخودا ڕازی نیەلە ئاکار وڕەفتاری زۆر لەموسوڵمانان.
    دەیەم / دووبارەبوونەوەی ڕووداوی سووتاندنی قوڕئان بەرامبەر باڵیۆزخانەی
    عێڕاق مانای وایە کە عێڕاق قیبلەی جیهانەو ئەمەش لە بەرەکەت و پیرۆزی ئەمامی عەلیەوە (س)سەرچاوەی گرتووەو تاقیکردنەوەیەکیشە بۆ عێڕاق .