ئەنجومەنی وەزیران یادی تاوانەکانی جینوسایدی بارزانییەکان وەبیردەهێنێتەوە

سیاسی
  • 1-08-2023, 21:50
  • +A -A

    بەغداد/INA 
    ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیران،یادی تاوانەکانی جینۆساید وەبیرهێنایەوە کە ڕۆڵەکانی گەلی عێراقیمان لە بارزانییەکان تووشی بوو لە کوردستان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە،لە دانشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانى و ئەندامانی ئەنجومەنەکە یادی تاوانەکانی جینۆسایدیان کردەوە کە دژی ڕۆڵەکانی عێراق لە بارزانییەکان و لە کوردستانی عێراق ئەنجامدرا، و ئەمڕۆ چل ساڵ تێدەبەڕێت بەسەر ئەو تاوانە ڕەگەزپەرستییە.
    ئەنجومەنەکە ڕێز پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەوە قوربانییەی کە بێتاوانەکان دایان لەو کۆمەڵکوژییە قێزەونە، و ئەو قوربانیانە وایان کرد کە گەلی عێراق ڕووبەڕووی دیکتاتۆریەت و ستەمکاری بێتەوە.
    هەروەها ئەنجومەنەکە یادی ئەو تراژیدیایە پڕ لە ئازارەی کردەوە کە بەسەر ئێزیدییە شەرەفمەندەکانی عێراقدا هێنرا، لەگەڵ ئەو تاوانە قێزەونەی کە لەلایەن تیرۆرستانی شکستخواردووی داعشەوە ڕووبەڕووی بوونەوە.
    لە دانیشتنەکدا ئامادەبوان هاوخەمی و هاوسۆزی خۆیان بۆ بنەماڵەی ئەو شەهیدانە دەربڕی کە قوربانییەکانیان بووە هۆی ئەوەی بتوانین لە عێراقێکی سەقامگیر و سەلامەتی و فرەیی و ئازادیدا بژین.

    شکۆ و سەربەرزی و بەزەی بۆ هەموو شەهیدانی عێراق