بەغداد/ INA
ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بۆڕۆژی پێنجشەممە هەڵگرت.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەی هەماری یەکەمی دەستبەسەراگرتنی پارەی گوازراوەونەگوازراوەی ئەندامانی ڕژێمی پێشوو تەواوکرد، هەروەها ڕاپۆرتی پڕۆژەیاسای ئەندامبوونی عێڕاقی بۆ پەیماننامەی مەڕاکش تەواوکرد دەربارەی ئاسانکردنی دەسڕۆیشتوویی نووسراوی بڵاوکراوەی کەسانی کوێرو نابینانیان.
هەروەها پەرلەمان ڕاپۆرت و گفتوگۆکانی پڕۆژەیاسای دڵنیایی بەرپرسیارێتی کەسی فەرمانبەرانی حکومی و کەرتی تایبەتی ژمارە 47 ی ساڵی 1990 تەواوکرد.
هەروەها مەندلاوی لەدانیشتنەکەدا فەرمانیدا بەوەی کە لێژنەیەک پێکبهێنرێتبۆ پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک دەربارەی مافی وشکانی و دەریایی عێڕاق لەگەڵ کوێتدا.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە جێگری سەرۆکی پەرلەمان شاخەوان عبداللە فەرمانی دا بە لێژنەی دارایی کەلە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارو جێبەجێنەکردنی یاسای بودجە بکۆڵێتەوە.