بەغداد/ INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران موحسن مەندەلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە فەرمانیدا بەپێکهێنانی لێژنەیەک بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک دەربارەی مافە دەریایی و وشکانیەکانی عێڕاق لەگەڵ کوەیت.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندن کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی مەندەلاوی لەمیانەی سەرۆکایەتیکردنی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان فەرمانیدا کە لێژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک دەربارەی مافە وشکانی ودەریاییەکانی عێڕاق لەگەڵ کوێت، پێویستیشە دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانیش دەستنێشان بکرێت بۆ ئەم بابەتە بۆ پاراستنی مافە مێژووییەکانی عێڕاق.