بەغداد/ INA
کۆمۆسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە کۆتایی ئامارەکانی نوێکردنەوەی دەنگدەران و هاوپەیمانیەسیاسەکانی ڕاگەیاند .
وتەبێژی کۆمۆسیۆن جمانە غڵای بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە پڕۆسەی تۆمارکردنی دەنگدەران بەردەوامە و بنکەکان پێشوازی لە دەنگدەران دەکەن ، ڕوونیشی کردەوەکە حاڵەتەکانی نوێکردنەوە لە1970 بنکەی دەنگدان گەیشتووەتە 362هەزارو 567 حاڵەتی نوێکردنەوە، لەوانەش تۆمارکردنی ئاوارەکان کە 2079 حاڵەتە لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێرو سلێمانی.
وتیشی کە ژمارەی تۆمارکراوان لە دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە 725 ، کە 706 یان نێرینەو 19 شیان مێیینەن تاکو مێژووی 31 ی مانگی تەمموز، ئاماژەشی بەوەدا کە ژمارەی هاوپەیمانیە سیاسیە تۆمارکراوەکان تاکو ئێستا گەیشتووەتە 30 هاوپەیمانی سیاسی کە 20 یان تازەن و لەلای فەرمانگەی کاروباری حزبەکان بۆ ڕێکخراوەسیاسیەکان تۆمارکراون، 10شیان سەردانی فەرمانگەکەیان کردووە بۆ داوای بەشداریکردن لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی داهاتوو.