بەغداد/ INA
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالکی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردونی احمد خلایلە پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەدوو وڵات تاووتوێکرد.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالکی لەنووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئوردنی احمد خلایلە وشاندی یاوەری ، لەدیدارەکەدا باس لە پێشهاتەکان و پەیوەندیە دووقۆڵیەکان کرا.
مالکی لەدیدارەکەدا جەختیکردەوەلە مکووڕبوونی عێڕاق لەسەر هەماهەنگی عەرەبی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئاڵنگاریەکان.
لەلایەن خۆشیەوە مالکی سڵاوی شای ئوردون و سەرۆکی پەرلەمانی ئوردنی بە مالکی گەیاند جەختیشی کردەوەلەوەی کە ئوردن پشتیوانی عێڕاق دەکات و خوازیارە کە هاوکاری بکات لە سەرجەم بوارەکاندا بەتایبەتی بواری ئابووری و دەسخۆشیشی لە ڕۆڵی مالکی کرد لە پتەوکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان.