بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عبداللتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەسەر گرنگی کۆتاییهێنان بە کێشەی ئاوارەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار
ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێوەبەری پڕۆگرامی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ نشینگە مرۆییەکان لەعێڕاق وائل ئەشهەب وشاندی یاوەری.
لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوەسەر گرنگی چڕکردنەوەی کۆششەکان بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی ئاوارەکان لەماوەیەکی دیاریکراودا کەتاکو کۆتایی 2024 تێنەپەڕێت.
لەلایەن خۆشیەوە بەڕێوەبەری بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێکردن نمایشێکی دەربارەی پڕۆگرامەکەوپلانەکانی داهاتووی خستەڕوو بۆ کۆتاییهێنان بەم کێشەیە.