بەغداد/ INA
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی سەید عەماڕ حەکیم ئەمڕۆڕۆژی سێشەممە جەختیلەوەکردەوەکە عێڕاق قۆناغی مەزنی بڕیوە بەرەوەسەقامگیری.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەیدحەکیم کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سەیدعەمارحەکیم پێشوازیکرد لە شاندێکی پەرلەمانی ئوردنی بەسەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردونی احمد خلایلە.
لەمیانەی دیدارێکدا باس لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و پێشهاتەسیاسیەکان و باس لە ڕۆڵی ئوردن کرا لە بواری ئیقلیمی ونێودەوڵەتی.
وتیشی کە ناوچەکە دەرفەتی ئابووری گرنگی لەپێشدایە لەبوارەکانی وزە.
هەروەها سید حکیم ئاماژەی بەوەکرد کە عێڕاق هەنگاوی گەورەی ناوە لە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ئەویش پاش چەندین کێشەوگرفت کەتوانی ڕزگاری ببێت و بەمدواییەش توانی بودجە بڕاستێنێت کەدەستی حکومەت دەکاتەوەبۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و ئاماژەشی بەوەکرد کە عێڕاق ئێستا لەبارودۆخێکی تەبایی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئەمنیدایە.