وەزارەتی داد پشت بە حەواڵەی ئەلکترۆنی دەبەستێت بۆ گەیاندنی خەرجی منداڵان و بێوەژنان

ناوخۆ
  • 1-08-2023, 11:29
  • +A -A

    بەغداد/INA هندرێن مکی
    وەزارەتی داد ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە بەشێکی زۆری کێشەی خەرجی منداڵان و بێوەژنانی جارەسەرکردووە ئەویش لەڕێگای بەکارهێنانی حەواڵەی ئەلکترۆنی لەباتی چەکی پارە.
    وتەبێژی فەرمی بەناو وەزارەت کامل ئەمین بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە یەکێک لە ئاڵنگاریە گەورەکانی وەزارەت گەیاندنی پارەوپولە بۆ منداڵان و بێوەژنان بەتایبەتی هەردوو وەزارەتی ناوخۆو بەرگری، ڕوونیشی کردەوەکە چەکەکانی پارە جاری واهە کە بۆ ماوەی شەش مانگ دوادەکەوێت و لەکاردەکەوێت.
    وتیشی کە گەیاندنی پارە لەڕێگای کیکاردەوە ئەنجامدەدرێت و ئەم پڕۆسەیە لە پێدانی پارەدا پەیڕەوەدەکرێت.
    ڕوونیشی کردەوەکە لەمساڵدا کێشەکە لەگەڵ وەزارەتی داد کۆتایی پێدێت ئەویش بەشێوازی ئەلکتڕۆنیکردنی پڕۆسەکە بەگشتی.