سەرۆكی حكومەت و پەرلەمانتارانی یەكێتی نیشتمانی تاوتوێی سێ دۆسیە دەكەن

سیاسی
  • 31-07-2023, 22:03
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سێ دۆسیەیان تاوتوێ كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە،سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئێوارەی ئەمڕۆ پێشوازی لە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد.
    هەروەها ووتیشی : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی گشتی وڵات كرا، هەروەها پلانی بەردەوامی حكومەت بۆ پێشخستنی واقیعی ئابووری و خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان كە یەكگرتووە لەگەڵ هەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پاڵپشتیكردنی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی ئەولەویەتەكانی لە بەرنامەی حكومەتدا لەخۆگرتبوو.
    ئاشكراشی كرد : لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی گفتوگۆیەك بوو سەبارەت بە ئامادەكارییە بەردەوامەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و گرنگی دابینكردنی كەش و هەوای پێویست بۆ دەستەبەركردنی سەركەوتنەكانیان و بۆ بەدیهێنانی بەشدارییەكی بەرفراوان تێیاندا.