سەرۆك وەزیران جەخت لەسەر گرنگی كەرتی تەندروستی دەكاتەوە كە جەوهەری خزمەتگوزارییەكان پێكدەهێنێت

سیاسی
  • 31-07-2023, 21:09
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ دووشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگی كەرتی تەندروستی كردەوە، بەو پێیەی پایەیەكی جەوهەری پێكدەهێنێت لەو خزمەتگوزارییانەی كە لەلایەن حكومەتەوە پێشكەش بە هاووڵاتیان دەكرێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تەرخانكراو بۆ بەدواداچوون بۆ ئەولەویەتەكانی پڕۆژەكانی كەرتی تەندروستی كرد وپێشكەوتنی كاری جێبەجێكردن و پڕۆژە دواكەوتووەكان كە شایەتحاڵی تەواوبوونی جێبەجێكردنیانن، ئاماژەی بەوەشكرد كە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕێگاكانی تێپەڕاندنی ئاستەنگە داراییەكانی بەردەم پڕۆژەكانی نەخۆشخانە و ژێرخانی بۆ كەرتی تەندروستی و ئامرازەكانی جێبەجێكردنی هاوبەش وبەڕێوەبردنی نەخۆشخانەكان و ناساندنیان بە خزمەتگوزاری كرا.
    سودانی بەپێی بەیاننامەكە جەختی لەوە كردەوە : گرنگی ئەم كەرتە و ئەو پایە بنەڕەتییەی كە پێكیدەهێنێت لە خزمەتگوزارییەكانی حكومەتدا بۆ هاووڵاتیان.
    ڕێنماییەكانی نوێكردەوە كە سیستەمی تەندروستی مامەڵە لەگەڵ هەموو شتێك بكات كە پەیوەندی بە ئازارەكانی هاوڵاتیانەوە هەیە، سەبارەت بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییە سەرەتاییەكان و كاركردنی بەردەوام بۆ پەرەپێدانی ئاستی ئەو خزمەتگوزارییەی پێشكەشیان دەكرێت، هەروەها ڕێنماییشی كرد كە ئەولەویەت بدرێت بۆ نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەكان بە دەرمان و پێداویستی پزیشكی بەتایبەتی ناوەندە تەندروستییە تایبەتمەندەكان بۆ نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان و دڵ.