بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە بانكی نێودەوڵەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق شایەتی بووژانەوەیەكی بەهێزە پاش چەندین ساڵ لە گێژاو و نائارامی.
بەڕێوەبەری هەرێمی فەرمانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بانكی نێودەوڵەتی ژان كریستۆف كارێ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : عێراق دوای چەندین ساڵ لە گێژاو و نا ئارامی شایەتی بوژانەوەیەكی بەهێزە.
كاری ئاماژەی بەوەشكردووە : پێویستە ڕێوشوێن بگیرێتەبەر بۆ خێراكردنی هەنگاوەكان بەرەو هەمەچەشنكردنی چالاكییە ئابوورییەكان.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی: گرنگی چاكسازی لە كەرتی بانكی و پێشخستنی خزمەتگوزارییە داراییە دیجیتاڵییەكان بە مەبەستی زیادكردنی چالاكییەكانی نێوەندگیری دارایی و بەرزكردنەوەی گشتگیری دارایی.