بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ سەرۆكی جۆلانەوەی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید گرنگترین بابەتەكانی سەر گۆڕەپانی نیشتمانی گفتوگۆی كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەك كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە : سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە سەرۆكی جۆلانەوەی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید كرد، ئاماژەشی بەوەدا كە كۆبوونەوەكە گفتوگۆی زۆریان كردووە لە پرسە گرنگەكان لەسەر گۆڕەپانی نیشتمانی و ئەو پێشكەوتنانەی كە لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتدا بەدەست هاتوون، دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بودجەی سێ ساڵەی پەسەند كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : پێداچوونەوە بەباشترین ڕێگاكان بۆ باشتركردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتكردنی هاووڵاتیان لە هەموو بەشەكانی عێراق كرا، هەروەها ئەو هەوڵانەی درا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی هەرێمی كوردستانی عێراق و هەموو ئەو شتانەی كە گەرەنتی سەركەوتنیان دەكات.