بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەمم دەستەی خانەنشینی نیشتمانی تەواوبوونی ڕێكارەكان بۆ دەستپێكردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی ڕاگەیاند بۆ سبەی سێشەممە یەكەمی مانگی ئاب.
حسام عەبدولسەتار جێگری سەرۆكی دەستەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕاگەیاند: سەرجەم ڕێكارەكانی حیسابكردنی مووچەی خانەنشینی بۆ مانگی ئابی 2023 تەواو بووە، سبەی یەكەمی مانگی ئابیش مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دەستپێدەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : نیوەڕۆی سێشەممە هەنگاو بەهەنگاو مووچە دابەشدەكرێت.