وەزیری تەندروستی بڕیاردا ڕێگری لە پلەبەرزكردنەوەی كۆمپانیا بیانییەكان بكات

سیاسی
  • 31-07-2023, 19:48
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی بڕیاریدا ڕێگری لە پلەبەرزكردنەوەی كۆمپانیا بیانییەكان بكات، هاوكات ڕێنمایی دەكات كە ڕاچێتەی پزیشكی لە دامەزراوە تەندروستییەكان بە ناوی زانستییەوە بنووسرێت.
    وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە: ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی بڕیاریدا ڕێگری لە پلەبەرزكردنەوەی كۆمپانیا بیانییەكان بكات.
    حەسناوی ڕێنمایی كردووە بەپێی بەیاننامەكە ڕاچێتەی پزیشكی لە دامەزراوە تەندروستییەكان بە ناوی زانستییەوە بنووسرێت، هەروەها لێپرسینەوە لە كەمتەرخەمەكان بكرێت لە ئەگەری جێبەجێنەكردنی ئەمە، جەختی لەسەر پێویستی"پابەندبوون بە ڕێنماییەكانی وەزارەت كردووەتەوە.
    ئاشكراشی كرد لیژنە لە بەشەكانی (دەرمانسازی و پشكنین و بابەتی تەكنیكی) لەسەرجەم فەرمانگە تەندروستییەكانی بەغدا و پارێزگاكان پێكهێنراوە بۆ بەدواداچوون بۆ دابەشكردنی دەرمان بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانە و گونجانیان لەگەڵ پرۆتۆكۆلی چارەسەری پەسەندكراوی وەزارەت و لیستی دەرمانە پێویستەكان بە مەبەستی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانە، بە مەرجێك ڕاپۆرتی مانگانە بۆ بەشی كاروباری تەكنیكی لە وەزارەت وەربگیرێت.