بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بۆ سبەی سێشەممە دواخست.
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر پڕۆژەیاسایەك بۆ پەیمانگای ئامادەكاری كۆمیسیارانی پۆلیس دا.
ئاماژەی بەوەشكردووە : هەروەها ئەنجومەن دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسایەك دا كە یەكەم هەمواركردنەوەی یاسای ژمارە 52ی ساڵی 2017بوو سەبارەت بە كۆمپانیا تایبەتەكانی ئاسایش و
بەردەوام بوو و وتی : ئەنجومەن دانیشتنەكەی بۆ سبەی سێشەممە كاتژمێر یەك پاشنیوەڕۆ دواخست.