بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی و سەرۆك كۆمارعەبدولەتیف جەمال ڕەشید، شەرمەزاركردنی دووبارەی هێرشی دووبارە بۆ سەر پیرۆزی قورئانی پیرۆز لە سوید نوێكردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی،سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید كردووە و ئاماژە بەوەش دەكات لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە دۆخی گشتی وڵات كردووە و گرنگی یەكگرتن لە كاركردن لە نێوان هەموو دەسەڵاتەكان بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی هەنگاوەكانی حكومەت لە جێبەجێكردنی پلانەكانی بەرنامەی حكومەت، بەتایبەتی ئەولەویەتەكانی پەیوەندیدار بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی ژیان بە مەبەستی بەدەستهێنانی گەشەپێدانی گشتگیر لە هەموو كەرتە گرنگەكاندا.
ناوبراو ووتیشی: سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆمار ئیدانەكردنی دووبارەی هێرشی دووبارە بۆ سەر پیرۆزییەكانی قورئانی پیرۆز و پیرۆزییەكانی ئیسلامی لە لایەن تاكێكی لادەرەوە نوێ كردەوە، هەروەها جەختیان لەسەر پێویستی وڵاتان كردەوە كە هەڵوێستێكی پتەوتر بگرنەبەر كە بەسە بۆ كۆتاییهێنان بەم كارە تاوانكارییانە.